بۆ وەڵامدانەوەی دوو بابەت بانگێشتی سەرۆكی زیندانیە سیاسییەكانی عێراق دەكرێت بۆ پەرلەمان

0
232

SNN

لەسەر داوای ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشتی سەرۆكی زیندانیە سیاسییەكانی عێراق دەكرێت بۆ لێپرسینەوە.

موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کردووە کە لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە پەڕلەمانی عێراق بڕگەی چوارەم، بانگهێشتی سەرۆكی دەزگای زیندانە سیاسییەكانی عێراق بکرێت بۆ هۆڵی پەڕلەمان تا وەڵامی دوو بابەت بداتەوە کە یەكەمیان، مافی زیندانە سیاسیەكانی هەرێمە بەگشتی كە مافێكی كەسیەو وەك میراتی ڕژێمی پێشوو لە ئەستۆی حكومەتی ناوەندە و بەكەموكورتی لەهەرێم دابەش دەكرێت و وەكو مافی هاوشێوەكانیان نییە لەشارەكانی دیكەی عێراق.

بابەتی دووەم، بریتییە لەوەی کە بۆچی قوربانیانی كیمیایی هەڵەبجە كە ئاوارەبوون بۆ ئێران مافی زیندانی سیاسی وەرناگرن وەكو هاووڵاتیانی خێوەتگەی ڕەفحە؟ لەكاتێكدا بەپێی یاسای زیندانە سیاسیەكان ئەو مافەیان هەیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this