ئیمارات باڵیۆزخانەی خۆی لە تەلئەبیب دەکاتەوە

0
127

SNN

شێخ محەمەد ڕاشد ئال مەكتوم، سەرۆكی حكومەتی ئیمارات، لە توتێکدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەشاری تەلئەبیب لە ئیسڕائیل پەسەند كرد.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەمڕۆ لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەسەرۆكایەتی شێخ محەمەد ئال ڕاشد مەکتوم، سەرۆكیوەزیران و جێگری سەرۆكی ئیمارات و حاكمی دوبەی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتی ئیماراتی لە تەلئەبیب پەسەند كرد.

لە پاش رێککەوتنامەی ئاشتی لەنێوان هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسڕائیل وڵاتی ئیمارات ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاریدا باڵیۆزخانەی خۆی لە وڵاتی ئیسڕائیل بکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this