شاندێکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە کوەیت

0
163

SNN

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك و له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا گه‌یشتنە وڵاتی كوه‌یت.

له‌ راگەیەندراوێکدا، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌ یاوه‌ری حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی یه‌ك رۆژه‌ گه‌یشته‌ كوه‌یت، له‌لایه‌ن مه‌رزوق غانمی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازیان لێكرا، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی باڵای په‌رله‌مان، بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی دوقۆڵی و هاوكاری نێوان هه‌ردو وڵاته‌ له‌چه‌ندین بواردا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this