بەشیر حەداد مستەفا کازمی ئاگادار دەکاتەوە

0
264

SNN

ئەمڕۆ دووشەمە بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نوسراوێك ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكات و داوا دەكات شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات.

لە نوسراوەکەی حەداد هاتووە “لە ساڵانی رابردوودا بە تایبەت ساڵی 2019، چەندین جار نووسراومان ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ كردووە، تا شایستە داراییەكانی جوتیاران خەرج بكات، بەڵام تا ئێستە هیچ وەڵامێكمان لە لایەن حكوومەتەوە وەرنەگرتووە، وەڵام نەدانەوەی نووسراوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەن حكوومەتەوە، پشێلكردنی مادەی (61)ی دەستووری عێراق و مادەی 15ی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، و گوێ نەدانە بەڕۆڵی پەرلەمان و كەمتەرخەمیكردنە بەرانبەر بەكار و داخوازییەكانی هاووڵاتیانی عێراق.

داواش بەدەکات بەزوتەرین کات وەڵای جوتیارانی کوردستان بدرێتەو و بەزووترین کات شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت و چیتر لە ژێر هیچ بیانوویەکدا دوانەخرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this