تورکیا.. کۆرپەیەک و خوشکە 4 ساڵانەکەی بەتۆمەتی تیرۆر لەگەڵ دایکیان لە زینداندان

0
233

SNN

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت: “زیاتر لە 800 منداڵ لە بەندیخانەکاندا لەگەڵ دایکیان بەند کراون کە تەمەنیان لەنێوان ساوا و 6 ساڵدایە”.

عومەر جەرجەلی لە فراکسیۆنی هەدەپە رایگەیاندووە “بەمدواییانە مامۆستایەکی بیرکاری بەناوی (ئیلیادا تیکۆز) خراوەتە زیندانەوە لەگەڵ کچە 4 ساڵانەکەی (زەلال) و منداڵە تەمەن 1 ساڵەکەی بەناوی (محەمەد ئیکرام)”.

تیکۆزی 32 ساڵ لەگەڵ منداڵەکانی بە تۆمەتی تیرۆر و ئەندامبوون لە بزوتنەوەکەی گولەن گیراوە و ساڵ و نیوێک زیاتریشە هاوسەرەکەی بە هەمان تۆمەت دەستگیر کراوە.

جەرجەلی کە هاوکات ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤیشە، دەڵێت: “بە بیانووی نەبوونی خزم و کەس، ئەو ژن و منداڵانەی براونەتە زیندان کە لەمڕۆوە تا 14 رۆژی دیکە دەبێت کەرەنتین بکرێن”.

ماوەیەکی زۆرە دیاردەی بردنی منداڵان لەگەڵ دایکیان بۆ ناو گرتووخانەکان لە تورکیا زیادیکردووە بە بیانووی نەبوونی بەخێوکەر لە دەرەوە کە چاودێرییان بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this