ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی دەگاتە بەغدا و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم درێژەیان دەبێت

0
260

SNN

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگاتەوە شاری بەغدا و شاندی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوە، سبەینێش لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان دادەنیشن.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم گەیشتە به‌غدا به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا  بە SNNی راگەیاند “پاش چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی هەرێم دەگاتەوە بەغدا و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ساز دەکات”.

وتیشی: “سبەینێ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا”.

راشیگەیاند “هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنی هەیە، ئەوەی ماوە پشکی کوردە کە 12.67ە و هەوڵەکانی شاندی هەرێم بۆ گەیشتنە بە رێککەوتن لەگەڵ پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی کورد لە پرۆژەیاساکەدا و دەستکاری نەکردنی پشکی کوردە”.

شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم کە دوێنێ گەیشتە بەغدا، به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم بوو، ئه‌ندامه‌كانى پێكهاتوون له‌: دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروبارى پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومه‌تى هه‌رێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this