سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی “عێراق داوای گفتوگۆ و هاوکاری بەپەلەی لێکردوون”

0
212

SNN

سندوقی نەختینەی نێودەڵەتی درەنگانی شەوی رابردوو رایگەیاند: عێراق داوای هاوکاری دارایی لە سندوقەکە کردووە و داواشیکردووە گفتووگۆی بەپەلە ئەنجام بدرێت.

نوێنەرایەتی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند: دەسەڵاتدارانی عێراق داوای هاوکاری بەپەلەیان لێکردووین لە ڕووی داراییەوە، ئەو هاوکارییەشی عێراق داوایی کردووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازییە لەو پلانەی کە دایانرشتووە بۆ بودجەی وڵاتەکەیان.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دوێنی یەکشەممە رایگەیاند: کە عێراق دەستیکردووە بە گفتووگۆ لەگەڵ سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی 6 ملیار دۆلار تا کاریگەرییەکانی کورتهێنانی بودجە کەمبکەنەوە، لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشکرد بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و نەوت لە بەرژەوەندی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this