وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق چاكسازى له‌فۆڕمى خۆراك ده‌كات

0
787

SNN

وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئاماده‌كردنى ماده‌ خۆراكیه‌كانى نێو فۆڕمى خۆراكى بۆ هاووڵاتیان له‌مساڵدا به ‌دابینكردنى پاره‌وه‌ به‌سته‌وه‌و ده‌ڵێت: حكومه‌تى عێراق پاره‌یه‌كى باشى دابینكردوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

عه‌لا جبورى به‌ “بغداد الیوم”ی راگەیاند:‌ ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ى ساڵى 2020 له‌ دابینكردنى ماده‌ خۆراكیه‌كانى فۆڕمى خۆراك هه‌بوو به‌هۆى كه‌مى ته‌رخانكردنى پاره‌وه‌ بو كه‌ هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دابه‌زینى نرخى نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆناوە بوون، بەڵام لەمساڵدا حکومەتی عێراق بڕه‌ پاره‌یه‌كى باشى بۆ ئه‌مساڵى فۆڕمى خۆراك ته‌رخانكردوه‌ و په‌رله‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ پاڵپشتى خۆى راگه‌یاندوه‌ بۆ دابینكردنى پاره‌ى پێویست بۆ به‌شه‌ خۆراك .

ئاماژەی بەوەشکردووە، به ‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى ئابوورى لیژنه‌یه‌ك به‌ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى كار پێكهێنراوه‌ بۆ باشكردنى فۆڕمى خۆراك و گه‌یاندنى به‌شه‌ خۆراك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى شایسته‌ن و ئه‌و خێزانانه‌ى له‌خواره‌وه‌ى هێڵى هه‌ژارین، كه‌ یان راسته‌وخۆ بڕى پاره‌كه‌یان پێده‌درێت یان به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this