هۆشداریی دەدرێت لە هێرشێکی فراوانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

0
403

SNN

هاوسەرۆکی دەستەی بەرگریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان هۆشداریی دەدات لە هێرشێکی نوێی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

زیدان عاسی بە ئاژانسی هەواڵی هاواری وتووە “لە مانگی ئازاری ساڵی پارەوە سوپای تورکیا 8140 بار چەک و تەقەمەنی و زرێپۆشی سەربازیی هێناوەتە باکووری سوریا”.

وتیشی: “گەر تورکیا مەرامی بێت هێرش بکاتەوە، جەنگێکی خوێناویی بێ کۆتا بە درێژایی سنوور هەڵدەگیرسێت و بە تەنها لە ناوچەی دێرک رووبەڕووبوونەوە دروست نابێت”.

عاسی روونیشیکردەوە کە هێزەکانی سوپای تورکیا چەندینجار هەوڵیانداوە بگەنە شارۆچکەی عەین عیسا، بەڵام شکستیانهێناوە و نەیانتوانیوە بێنە پێشەوە”.

مانگی یەکی ساڵی 2018 سوپای توركیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عثفرین لەرۆژئاوای كوردستان كرد كە ئەوە كاردانەوەی ناوخۆیی‌ و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this