ئەسترازینیکا ژمارەی‌ ڤاكسینی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌مكرده‌وه

0
133

SNN

بەهۆی كه‌می بەرهەمهێنانەوە كۆمپانیای ئەسترازینیکای بەریتانیای هه‌نارده‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌مكردوەته‌وه‌ بۆ 31 ملیۆن ژه‌مە ڤاکسین.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند: به‌هۆی كه‌ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ كۆمپاینای ئەسترازینیکا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بەڕێژه‌ی 60% كەمبوەته‌وه‌ و بوەته‌ 31 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسین.

ئەسترازینیکا پێشتر بڕیاریدابوو 80 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسین بۆ ئه‌وروپا به‌رهه‌مبێنێت تا مانگی ئازاری ئه‌مساڵ و به‌رپرسانی ئەسترازینیکاش ئاماژه‌یان به‌وه‌دابو تا 15ی شوبات كارەكانیان له‌ به‌رهه‌مێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رادەگرن، هه‌ردو كۆمپاینای فایزه‌ر و بیۆتینك هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یاندبوو كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆگاكردنی ڤاكسینی كۆرۆناوه‌ هه‌نارده‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ بۆ ئه‌وروپا راده‌گرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this