وه‌زاره‌تى پلاندانان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى بۆ داڕشتنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێم ده‌ستپێكردووه

كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌ته‌كانى كاره‌با و كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى پلاندانان
SNN
وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق له‌گه‌ڵ بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی و ستافی پەیوەندیداری وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارەبا كۆبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زاگرۆس فه‌تاح، بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021، بە چاودێریی بەڕێز وەزیری پلاندانان ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پرۆژەکانی بودجەی وەبەرهێنان، لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا، لەگەڵ بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی و ستافی پەیوەندیداری هەر یەك لە وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارەبا کۆبووینەوە”.
وتیشى: “گفتوگۆمان لە بارەی پرۆژە بەردەوامەکان و پرۆژەی نوێی هەر وەزارەتێکەوە کرد کە بڕیار وایە لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەدا جێبکرێنەوە”.
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه: “لە کۆبوونەوەکەدا جەختمانکردەوە کە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021دا گرنگی زیاتر بەو پرۆژە خزمەتگوزاریانە بدرێت کە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیيان هەیە”.
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى كاره‌با و كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 18ى كانونى دووه‌م، دێت كه بە سەرپەرشتی دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی و ئابووری كۆبوونه‌وه.
کۆبوونەوەکه بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بودجەکانی وەزارەتی دارایی بوو گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەر دوو وەزارەت کرا، هەروەها باس لە خشتەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و ئەنجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان كرا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گاریس بەیڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دا
2020-07-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17