هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكى فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كان به‌ لێبڕینه‌وه‌ مووچه‌ دابه‌شبكات دۆسیه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كرێت

0
1068
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكى فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانى هه‌رێم به‌ لێبڕینى 21% مووچه‌ دابه‌شبكات كه‌یسه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: “پێویسته‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت و به‌بێ لێبڕین هاوشێوه‌ى ته‌واوى عێراق مووچه‌ وه‌ربگرن”.

هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ رایگه‌یاند: “هه‌وڵێك هه‌یه‌ كه‌ مووچه‌ى فه‌رمانگه‌ فیدراڵییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ لێبڕینى 21% دابه‌شبكرێت و لیسته‌كه‌یان ئاماده‌كراوه‌، ئه‌مه‌ كارێكى نایاساییه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ فه‌رمانگه‌ى فیدراڵین و سه‌رتاسه‌رى عێراق چۆن مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت پێویسته‌ ئه‌وانیش ئاوا مووچه‌ وه‌ربگرن، ئێستا له‌ عێراقیش لێبڕینى مووچه‌ نییه‌”.

وتیشى: “هه‌ر كه‌سێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێكى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ مووچه‌ به‌ لێبڕینه‌وه‌ دابه‌شبكات، ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ راسته‌وخۆ كه‌یسه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ى لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ حكومه‌تى عێراق رازیبووه‌ مووچه‌ و زیاده‌ى میلاكاتى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ بخاته‌ ئه‌ستۆى خۆى و  روونیده‌كاته‌وه‌: “به‌پێى ئه‌و گفتوگۆیه‌ى كه‌ ئێستا له‌نێوان حكومه‌تى عێراقی و حكومه‌تى هه‌رێم كراوه‌، تاوه‌كو 15 شوبات، مووچه‌ و زیاده‌ى میلاكى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر ناوه‌ند، چونكه‌ هه‌ردوولا رازیبوون به‌و بابه‌ته‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this