په‌رله‌مانى عێراق وه‌ڵامى وه‌زیرى دارایی ده‌داته‌وه: قه‌رزكردن له بودجه‌دا نه‌هاتووه

عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراق | فۆتۆ: حكومه‌تى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: قه‌رزكردنى 6 ملیار دۆلار له بودجه‌دا نه‌هاتووه، ده‌شڵێت: “هیچ بیرۆكه‌یه‌كمان نییه كه بۆچى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌یه‌وێت قه‌رز بكات”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ڵامى عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراقى دایه‌وه كه وتبووى: گفتوگۆمان لەگەڵ سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ وەرگرتنی 6 ملیار دۆلار قەرز، و ده‌ڵێت: “ئێمه ئاگادارى ئه‌وه نین كه بۆچى حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت 6 ملیار دۆلار قه‌رز بكات و بۆچى ئه‌و پاره‌یه به‌كارده‌هێنێت”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “قه‌رزكردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021دا جێگه‌ى نه‌كراوه‌ته‌وه له هیچ مادده‌یه‌كیدا ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى دارایی هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ى قه‌رزكردن كه‌مبكه‌ینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و ژمارانه‌ى كه له قه‌رزكردندا ئاماژه‌یان پێكراوه زۆر گه‌وره‌ن و زیاده‌ڕه‌وی زۆریان تێدا كراوه”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه عەلی عەلاوی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: لەگەڵ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ى عێراق راستەوخۆ دەتوانین یەک ملیار دۆلار لە سندوقی لە ناکاوی نێودەوڵەتی وەربگرین، ئەویش لەژێر بیانووی هاوکاری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەبەر ئەوەی عێراق دووەم وڵاتە لە هەناردەکردنی نەوت لە OPIC”.
وتیشى: “دەتوانین بە بەهای 6 ملیار دۆلاری دیکە قەرز لە سندوقی نەختینە وەربگرین بەمەبەستی چاکسازی ئابووری و ئیداری، لەبەرئەوە ئابووری عێراق لە 2021 دەتوانێت تا رادەیەک بوژانەوە بەخۆیەوە ببینیت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17