فازڵ نەبی: تائه‌م ساته شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه

فازڵ نەبی
SNN
پڕۆفیسۆر د.فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ كه‌هاوكات پڕۆفیسۆره و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئابورییه له‌زانستی ئابوری به‌شی ژمێریاری ڕایدەگەیەنێت “ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه کە ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێبەشبکرێت لە بەشە بودجە لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراق هەروەک لەوەی (یاسای هاوکاری دارایی عێراق هەرێمی کوردستان بێ بەشکرا، بۆیە ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ربگرین و ڕه‌چاوبكرێت”.
دەشڵێت “هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی كارتی فشاری له‌ده‌ست نییه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غدا، ئه‌مریكا، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه فشار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌شه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت و هه‌رێمی كوردستان بێبهشنهكرێت له‌بودجه‌ی عێراق وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كرا له‌یاسای “هاوکاری کورتهێنانی دارایی”.
لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا فازڵ نەبی وتی: “حكومه‌تی هه‌رێمیش تائێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك شته‌كه له‌ولایه‌نه هه‌ندێك ناڕوونی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌غدا ده‌ڵێت ده‌بێت نه‌وته‌كه ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت و له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت، هه‌ندێك به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن نه‌خێر ئێمه خۆمان نه‌وته‌كه ده‌فرۆشین، به‌ڵام داهاتی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله ڕاده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ین جا ئه‌وه به‌ڕاستی خۆی تۆزێك ناڕوونی تێدایه تائه‌م ساته.”
د.فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەشکرد” لەحاڵەتی بێ بەشکردنی هەرێمی کوردستان لەبەشە بوودجەی عیراق (وەک ئەوەی لەیاسای هاوکاری کورتهێنانی دارایی) ڕوویدا ئەوا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ چاره‌یه‌كی نامێنێت مه‌گه‌ر چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه بكات له‌هه‌ردوو لایه‌ن، له‌لایه‌نی خه‌رجی و له‌لایه‌نی داهات ته‌نها ئه‌وه ڕێگه‌چاره‌یه بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان تێكه‌وتووه.
بۆ نموونه ڕێكخستنه‌وه‌ی خاڵه سنورییه‌كان ده‌بێت داهاتی گومرگه‌كان هه‌موو بگه‌ڕێته‌وه ده‌بێت باج چاكسازی تێدا بكرێت، ده‌بێت خودی نه‌وت چاكسازی تێدا بكرێت، واته له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێت چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه بكرێت، ئه‌گه‌ر چاكسازیه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان كرد ئه‌و كاته به‌بۆچوونی من ده‌توانن تۆزێك بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان چاك بكه‌ن و له‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌یه بێنه ده‌رێ.”
هەروەها ڕاشیگەیاند”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئه‌وه‌یه ئه‌و داهاته‌ی كه‌ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌مه‌ودوا مانگانه مووچه‌ی خه‌ڵك بدات هه‌رچه‌نده به‌لێبڕین ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بكات له‌ماوه‌ی دوو سێ مانگی داهاتوو ده‌توانێت ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ی كهدهداته فه‌رمانبه‌ران مانگانه زیادی بكات به‌شێوه‌یه‌كی پلەبەندی زیادی بكات تاده‌گاته 100% ئه‌وه ته‌نها چاره‌یه و هیچ چاره‌یه‌كی تر له‌پێش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، ده‌بێت مانگانه ئه‌و هێنده داهاته‌ی كه‌هه‌یه‌تی وه‌كو مووچه دابه‌شی بكات.”
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17