نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و پەرلەمانی عێراق

0
621

SNN

وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی دوێنێشە‌و یە‌كە‌م كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق ئە‌نجامداوە و هەوڵەکان بۆ ئەوەن رێککەوتنەکەی ساڵی پار بچەسپێت.

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی رە‌سمی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران بە‌ SNNی رایگە‌یاند: لە‌كۆبوونەوە‌كە‌دا بە‌وردی گفتوگۆ كراوە لە‌بارە‌ی داھات و خە‌رجییە‌كان بە‌ ژمارە‌ و داتا.

سە‌میر ھە‌ورامی ئە‌وە‌شی وت: “كە‌ ھە‌موو ئە‌و داتا و زانیارییانەی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ پێوست بوون بۆ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق خراونەتە‌ روو” .

وتیشی: “كۆبوونە‌وە‌كان بە‌ردە‌وامدە‌بن بۆ ئە‌وە‌ی رێكکە‌وتنی مانگی 12ی ساڵی 2020ی حكومە‌تی ھە‌رێم و فیدراڵ بچە‌سپێت لە‌ بودجەی ئەمساڵدا”.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا بۆ درێژە دان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

رۆژی یەکشەممەی رابردووش شاندى حكومه‌تى هه‌رێم گەیشتە بەغدا، کە به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم بوو، ئه‌ندامه‌كانى پێكهاتوون له‌: دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروبارى پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومه‌تى هه‌رێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this