
SNN
رۆژنامەی “رۆما ریپۆرتەرز” لە هەواڵێکدا ئاماژە بە سەردانی پاپای ڤاتیکان دەکات بۆ عێراق، ئامانج لەم سەردانەشی بەسەرکردنەوەی کرستیانەکانی عێراقە و یەکێک لە قەشەکانی عێراقیش دەڵێت: ئەم سەردانەی پاپا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو قسانەیە کە دەڵێت خاکی عێراق بێ بەهایە بۆ کرستیانەکان.
بەپێی رۆژنامەکە سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان لە 5 بۆ 8ی ئازار دەبێت، دەچێتە بەغدا و ناوچەی قەرەقوش لە باکووری بەغدا، ئەم ناوچەیە بە گەورەترین ناوچەی مەسیحی نشین لە عێراق دادەنرێت کە 50 هەزار کەسی تیدایە و لە سەردەمی داعشدا دەیانویست بە هەر بەهایەکبێت بیگرن و خەڵکەکەی کۆمەڵکوژ بکەن لە ساڵی 2014دا.
جۆرج یاهولا کە قەشەیەکە لە ناوچەی قەرەقوش، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم سەردانەی پاپا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، تێیدا وەڵامی ئەو کەسانە دەداتە کە پێشتر وتبوویان خاکی عێراق بێ خاوەن و بێ بەهایە، و هاتنی پاپاش بۆ بەغدا مانا و گرنگی ئەم خاکە دەردەخات و پەیامی ئاشتی مرۆڤانەی بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی، لە خاکێکدا کە چەندین ساڵە بەدەست داعش و گروپە تیرۆرستییەکانەوە قوربانی دەدات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17