
سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێت فرێدریکسن
SNN
بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ساڵی ڕابردوو دانیمارک نزمترین ڕێژەی کۆچبەرانی هەبووە لە ساڵی 1998ەوە، کە تەنها 1547 داوانامە پێشکەش کراوە.
ڕۆژی هەینی، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک مێت فرێدریکسن بە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە “چیتر نایەوێت پەنابەر ڕوو لە وڵاتەکەیان بکات، لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاندووە: “ئێمە بەڵێنی ئەوە نادەین کە هیچ پەنابەرێک نەیەتە وڵاتەکەمانەوە، بەڵام دەتوانین ئەو ئامانجە بۆخۆمان دیاریبکەین هەر وەک چۆن بەر لە هەڵبژاردنەکان کردمان.”
هەروەها وتیشی: “ئێمە پێویستمان بە سیستمێکی نوێی داوانامەی مافی پەنابەرێتییە و هەموو هەوڵێکدەدەین لە پێناو پێشکەشکردنی ئەم سیستمە.”
ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژەی داوانامەی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە کەمی کردووە و ڕێژەکەش لە ٪10 کەمتر بووەتەوە لە ئاست ساڵی 2015 کە 21316 داوانامە بووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17