113 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كه‌ن هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستبكات

0
819
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

113 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌میانى یاداشتێكدا كه‌ له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق خستوویانه‌ته‌ڕوو داواى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر پشكى خۆى 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ راده‌ستى سۆمۆ بكات.

له‌ یاداشته‌كه‌دا كه‌ واژووى 113 ئه‌ندام په‌رله‌مانى له‌سه‌ره‌، به‌ دیاریكراوى له‌ خاڵه‌كانى: شه‌ش، حه‌وت، هه‌شت، نۆ، 10 و 11دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، “پێویسته‌ هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر پشكى خۆى له‌ بودجه‌دا 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ بكات، گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و بڕگه‌ى بژاردنى قه‌رزه‌كانى هه‌ڵبگیرێت”.

یاداشته‌كه‌ له‌ به‌روارى 21ى كانونى دووه‌م، ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه‌ له‌: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، جێگرانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌.

ده‌قى یاداشته‌كه‌

یاداشتى 113 په‌رله‌مانتارى عێراق بۆ گۆڕینى پشكى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this