ئه‌وقافى هه‌ولێر وتارخوێنان ئاگادارده‌كاته‌وه‌‌ پابه‌ندى ئه‌و ناونیشانانه‌ بن كه‌ وه‌زاره‌ت بۆى دیاريكردوون

0
159

SNN

به‌پێى نووسراوێك كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى وتارخوێنى مزگه‌وته‌كان كراوه‌، “هه‌ر وتارخوێنێك پابه‌ندى ئه‌و ناونیشانانه‌ نه‌بێت كه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆى دیاریكردوون لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.

به‌پێى نووسراوێك كه‌ به‌روارى 25ى كانونى دووه‌مى، له‌سه‌ره‌ و له‌لایه‌ن سدیق كه‌مال ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى هه‌ولێره‌وه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وتارخوێنان كراوه‌، “سه‌رجه‌م وتارخوێن و پێشنوێژانى شارى هه‌ولێر پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌ ناونیشانى وتارى رۆژانى هه‌ینى كه‌ له‌لایه‌ن بۆردى دانانى وتارى هه‌ینى له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى ده‌ستنیشانده‌كرێت”.

له‌به‌شێكى تر نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “هه‌ر وتارخوێن و پێشنوێژێك پابه‌ند نه‌بێت رێكارى یاسایی و كارگێڕى به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر”.

ده‌قى نووسراوه‌كه‌

ده‌قى نووسراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى هه‌ولێر بۆ وتارخوێنان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this