حكومه‌تى عێراق بڕیارى خه‌رجكردنى 287 ملیار دینارى بۆ جوتیارانى هه‌رێم دا

0
814
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى ناوه‌ندى بڕیارى خه‌رجكردنى 287 ملیار دینارى بۆ جوتیارانى هه‌رێم داوه‌، ده‌شڵێت: “بەزووترین کات دابه‌شده‌كرێت”.

ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامى كوردى سه‌ربه‌خۆ له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: “سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵانی 2014 ، 2015 و 2016 کە دواکەوتبوو بەخۆشحاڵیەوە پێتان رادەگەیەنم کە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی 286 ملیار دیناری گەنمی ئەو ساڵانە درا”.

وتیشى: “ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ بڕیارى خه‌رجكردنى دراوه‌ دەکاتە نیوەی موستەحاقات (شایسته‌دارایی)ەکانی جوتیاران”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات :”تکایە ئەوەلیاتەکانتان ئامادەبکەن، چونکە بەزووترین کات دابەشدەکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this