بەڕێوەبەرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە هۆکارى ئاگرەکەى نەخۆشخانەى شۆڕش ئاشکرادەکات

0
186

SNN

بەڕێوەبەرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە ئاشکراى دەکات”هۆکارى ئاگرەکەى هۆڵى نەشتەرگەرى نەخۆشخانەى شۆڕش بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان بە هۆى شۆرتى کارەباوە بووە و لیژنەیەکى تایبەت لەسەر ئەو پرسە پێکهێنراوە”.

د.شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوبەرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە SNNى رایگەیاند :”شەوى رابردوو لە ژوورى کارمەندانى بەشى نەشتەرگەرى نەخۆشخانەى شۆڕش ئاگرێک کەوتەوە بەو هۆیەوە و بۆ سەلامەتى گیانى نەخۆشەکان سەرجەم نەخۆشەکانمان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەى شار و ئاگرەکەش لەلایەن تیمەکانى فریاگوزاریەوە بە زووى کۆنترۆڵ کراو خۆشبەختانە هیچ زیانێکى گیانى بەدواوە نەبووە”.

وتیشى “ئاگرەکە لە ژورێکى کارمەندانى بەشى نەشتەرگەرى بووە و نەگەشتۆتە هۆڵى نەشتەرگەرى و بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکارى ئاگرەکە بە هۆى شۆرتى کارەباوە بووە”.

هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد “لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە لەسەر چۆنیەتى رووداوەکە و چاوەڕوانى ئەنجامى لیژنەکەن بۆ ئەوەى هۆکارى راستى و دروستى رووداوەکە ئاشکرا ببێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this