لوید ئۆستن سورە لەسەر ئەوەی بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڕواتەوە

0
140

SNN

رۆژنامەی ووڵ ستیرت جۆرناڵ کۆبوونەوەیەکی لوید ئۆستن وەزیری نوێی بەرگری ئەمریکا لە پێنتاگۆن بڵاودەکاتەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، لوید سورە لەسەر ئەوەی کە دووبارە بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکادا بڕوات لە ئەفغانستان و عێراق و بەنیازە ستراتیژییکەی نوێش پەیڕەو بکات.

بەپێی رۆژنامەکە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا 3 هەزار سەرباز بەشێوەیەکی بەپەلە لە وڵاتەکانی عێراق و ئەفغانستان بکشێنێتەوە، هەر ئەمەش دوای کرد ئیدارەی بایدن و وەزیری بەرگری کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامبدەن و دووبارە ستراتیژییەکی نوێ لەو دوو وڵاتە پەیڕەو بکەنەوە.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، بە ڕاشکاوی بەرامبەر ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند: پێویستە دووبارە ستراتیژی ئەو دوو وڵاتە پیاچوونەوەی بۆ بکرێت، بەبێ ئاماژە دان بە بوونی مەترسی لەسەر عێراق یاخود دیاریکردنی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لەو دوو وڵاتە دەمێننەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this