
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: جێگیركردنى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌نێو پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا به 45 دۆلار پێنج ترلیۆن دینار زیاده ده‌خاته سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه.
دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى ئاشكرا كرد كه لیژنه‌ى دارایی له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا ئه‌نجامیداون و رایگه‌یاند: “خه‌رجى گشتیمان كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ 127 ترلیۆن دینار، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتمان له 42 دۆلاره‌وه به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ 45 دۆلار، توانیومانه كورتهێنان به‌رێژه‌ى 57% كه یه‌كسانه به كه‌مكردنه‌وه بۆ 30 ترلیۆن دینار كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ى سووده داراییه‌كانى جێگیركردنى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له 45 دۆلاردا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “گۆڕانكارییه‌كه ده‌بێته هۆكارى زیادكردنى بڕى پێنج ترلیۆن دینار بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه”.
به‌پێى وته‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌یاساى بودجه كۆتایی به‌كاره‌كانى له لیژنه‌ى داراى ده‌هێنرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانى”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:کوڕەکەی تۆرام نیگەرانە
2020-05-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17