ساڵى رابردوو 3.4 ملیۆن بارهه‌ڵگر له‌ ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل هاتووچۆیان كردووه‌

0
334

SNN
وه‌زیرى بازرگانى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ساڵى رابردوو ده‌روازى ئیبراهیم خه‌لیل زۆرترین هاتووچۆى بازرگانى تێدا كراوه‌، ده‌شڵێت: “3 ملیۆن و 400 هه‌زار بارهه‌ڵگر له‌و‌ ده‌روازه‌یه‌دا هاتووچۆیان كردووه‌”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ روهسار بكیجان، وه‌زیرى بازرگانى توركیا ئامارى هاتووچۆى بازرگانى وڵاته‌كه‌ى له‌ ساڵى رابردوودا راگه‌یاند و وتى: “ساڵى رابردوو ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل كه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ زۆرترین هاتووچۆى بازرگانى تێداكراوه‌”.

وتیشى: “سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڵام هاتووچۆى بازرگانى له‌و ده‌روازه‌یه‌ نه‌وه‌ستا و كۆى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كه‌ له‌و ده‌روازه‌یه‌وه‌ هاتووچۆیان كردووه‌ ساڵى پار گه‌یشتووه‌ته‌ 3 ملیۆن و 400 هه‌زار بارهه‌ڵگر”.

وه‌زیرى بازرگانى توركیا ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ توركیاوه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو خاكى هه‌رێم و ده‌شڵێت: “ساڵى رابردوو ته‌نیا له‌ توركیاوه‌ ملیۆنێك و 90 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى بازرگانى چوونه‌ته‌ ناو خاكى عێراق له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌”.

روهسار بكیجان باس له‌وه‌شده‌كات: “ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وشكانى توركیایه‌ له‌ڕووى قه‌باره‌ى هاتووچۆى بازرگانى تێیدا”.

وڵاتى توركیا خاوه‌نى 203 ده‌روازه‌ى سنوورییه‌، كه‌ 30 دانه‌یان وشكانین، هه‌شت دانه‌یان ته‌نیا هێڵى ئاسنیان تێدایه‌، 101 دانه‌یان ده‌ریایین و 64 دانه‌یان ئاسمانین.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this