وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی گەورە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ واژوو دەکات

0
233

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراقی رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ گەورە کۆمپانیای تۆتاڵ واژوو دەکات، بۆ ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی وەبەرهێنان بەتایبەتی لە بوارەکانی غازی سروشتی و نەوتدا لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: رێککەوتنەکە لەگەڵ گەیشتنی پاتریک بۆیان بەڕێوەبەری جێبەجێکاتی کۆمپانیای تۆتاڵ بۆ عێراق واژوو دەکرێت، ئەم رێککەوتنە لەکاتێکدایە کە عەلی عەلاوی رایگەیاند: عێراق دووەم بەرهەمهێنی نەوت لە ئۆپیک 6 ملیار دۆلار لە سندووقی نەختینەوەی نێودەوڵەتی قەرز دەکات تا کاریگەرییەکانی کورتهێنانی بودجەی 2021 کەمبکاتەوە.

هەموو زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە بودجەی 2021ی عێراق 71 ترلیۆن دۆلات کورتهێنانی دەبێت کە دەکاتە 49 ملیار دۆلار، ئەم هاوکارییەی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی تەنیا هاوکارییەکی بچووک دەبێت بۆ کورتهێنانی بودجەی عێراق، وەک عەلی عەلاوی ئاماژەی پێکردووە، بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی کاریگەری باشی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کورتهێنانی 2021ی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this