ئێران هەزاران هەلی کار بۆ کۆڵبەرە کوردەکان فەراهەم دەکات

0
175

SNN

ئاژانسی میهری ئێرانی، لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام، پێنج هه‌زار و 700 هەلی کاری، بە 500 ملیار تمەن لە ناوچە کوردییەکان خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ 16 هەزار کەس.

ئاژانسەکە، ئەوەشی راگەیاند: لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام، سێ هەزار و 279 هەلی کاری لە کرماشان و هەزار و 221 هەلی کاریشی لە ئازەربایجانی رۆژاوا بۆ کۆڵبەرەکان فەراهەمکردووە ئەمە جگە لە چەند ناوچەیەکی دیکەش کە ئەوانیش بەپێی ژمارەی کۆڵبەرەکان هەلی کاریان بۆ فەراهەم دەکرێت، کارە رەخساوەکان لە بوارەکانی فەرش، ئاژەڵداری، پیشەی دەستی و بەشەکانی ترە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this