بودجه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ڕێژه‌ى 20% كه‌مده‌كرێته‌وه

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021ى عێراقدا بودجه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێژه‌ى 20% كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوهام عه‌قیلى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “وه‌ك لیژنه‌كه‌مان بڕیارمانداوه به كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێژه‌ى 20%”.
وتیشى: “زۆرینه‌ى كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه ته‌واوبوون له لیژنه‌ى دارایی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین بیگێڕینه‌وه بۆ حكومه‌ت، به‌ڵكو به ئه‌گه‌رێكى زۆر تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانى”.
كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى بودجه‌ى دوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى زیادكردنى داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجیدایه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا، پێشتر ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى ئاشكرا كرد كه لیژنه‌ى دارایی له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا ئه‌نجامیداون و رایگه‌یاند: “خه‌رجى گشتیمان كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ 127 ترلیۆن دینار، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتمان له 42 دۆلاره‌وه به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ 45 دۆلار، توانیومانه كورتهێنان به‌رێژه‌ى 57% كه یه‌كسانه به كه‌مكردنه‌وه بۆ 30 ترلیۆن دینار كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ى سووده داراییه‌كانى جێگیركردنى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له 45 دۆلاردا دوێنێ چوارشه‌ممه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “گۆڕانكارییه‌كه ده‌بێته هۆكارى زیادكردنى بڕى پێنج ترلیۆن دینار بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه”.
به‌پێى وته‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌یاساى بودجه كۆتایی به‌كاره‌كانى له لیژنه‌ى داراى ده‌هێنرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران به‌مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانى”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گاریس بەیڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دا
2020-07-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17