
SNN
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند: چەندین رێککەوتنى فرۆشتنى چەک و فڕۆکەى سەربازى هەڵدەپەسێرین دوای ئەوەی ئیدارەى نوێ وردبینى لە ناوەڕۆکى رێککەوتنەکان کردووە.
بە بڕیاری جۆو بایدن سەرۆکى ئەمەریکا، بڕیاردراوە سەرجەم رێککەوتنەکانى تایبەت بە فرۆشتنى چەک و فڕۆکەى (ئێف 35)ى جەنگى کە لەسەردەمى ئیدارەى ترەمپ لەگەڵ چەندین وڵات ئەنجامدراون، هەڵپەسێرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکارى هەڵپەساردنەکە بە مەبەستى وردبینیکردنە لەو دۆسییەى رێککەوتنەکان و شەفافییەت و کارى هاوبەش لەگەڵ ئەو وڵاتانەى رێککەوتنەکەى لەگەڵکراوە، لە چوارچێوەى ئامانجە ستراتیجییەکانى ئیدارەى بایدندا، ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارى هەڵپەساردنى ریککەوتنە سەربازییەکان فرۆشتنى فڕۆکەى (ئێف 35)ى سەربازیش دەگرێتەوە بۆ وڵاتانى ئیمارات و سعودیە و چەندین وڵاتى دیکە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17