راوێژکاری حەسەن روحانی وەڵامی توندی ئەمریکا دەداتەوە

0
822

SNN

حسامەدین ئاشنا، راوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران، وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەداتەوە و پێیدەڵێت: ئەو پێشنیازەی بلینکن بۆ پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنی ئەتۆمی کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمەریکا نابێت.

حسامەدین ئاشنا، راوێژکاری حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران، بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاند “دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە چاوەڕوانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئێران، کۆشکی سپی جێهێشت”.

پێشتر ئه‌نتۆنیۆ بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا لە كۆنرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو “ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وا ئه‌مەریكاش هه‌مان هه‌نگاو ده‌گرێته‌به‌ر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this