بە فەرمانی کازمی دوو وێستگەی کارەبا لە بەسرە دەدرێتە کۆمپانیای کارگرووپ

0
210

SNN

بەپێی نووسراوێکی رەسمیی وەزارەتی کارەبای عێراق کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، داوا دەکرێت دەستبکرێت بە میکانیزمی تەملیککردنی دوو وێستگەی گەورەی کارەبا بە ناوی کۆمپانیای کار گروپ-ەوە.

بەپێی نووسراوەکە کە واژووی ماجید ئەمارە وەزیری کارەبای عێراقی لەسەرە، داواکراوە بە گواستنەوەی موڵکداریی هەردوو وێستگەی (رومێلە و دۆرە) لە بەسرە بۆ سەر خاوەندارێتیی کارگرووپ.

گرێبەستەکە بە جۆرێک کراوە کە لە پاش وەرگرتنی خاوەنداری ئەو دوو وێستگەیە، کار گرووپ هەڵدەستێت بە دروستکردنی وێستگەیەکی گەورەی هاوشێوە لە هەر جێیەک حکومەتی عێراق بۆی دیاری بکات.

كۆمپانیاى كار بۆ دڵنیایى كۆمپانیایه‌كى هاوپشكى تایبه‌تە، به‌سه‌رمایەى (40) چل ملیار دینارى عیراقى، به‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى دڵنیایى داده‌نرێت نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم، بەڵكو له‌سه‌ر ئاستى عیراق به‌گشتى.

وێنەی نووسراوەکە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this