
گەشتیار
SNN
رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندووە “لە ساڵی 2020دا کەرتی گەشتیاریی لە جیهاندا 1300 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە”.
لە بەیاننامەیەکی رێکخراوەکەدا هاتووە کە بارەگاکەی لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە “بەهۆی کۆرۆناوە کەرتی گەشتیاریی 74٪ لە ساڵی 2019 زیانەکانی زیاتر بووە و 11 جار زیاترە لەو شکستەی قەیرانی دارایی ساڵی 2009 بەدوای خۆیدا هێناوێتی”.
رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی لە جیهاندا بە نزیکەیی هەموو جیهانی گرتەوە لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی پارەوە، ئەوەش گورزێکی کوشندەی لە ئابوووری و کەرتی گەشتیاریی وەشاند.
جووڵەی فڕۆکەکان وەستان کە ساڵانە 4.3 ملیار مرۆڤی لە جیهاندا دەگواستەوە، کەرتی گەشتیاریی کە 10.5٪ی کۆی داهاتی ناوخۆیی وڵاتانی دابیندەکرد، بە تەواویی وەستا.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 بڵاوبووەوە، تائێستا بووەتەهۆی مردنی 2 ملیۆن و 176 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17