“بەشێکی شیعەکان لە هەوڵی رازیکردنی لایەنەکانی دیکەدان سەبارەت بە پشکی کورد”

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: بەشێک لە لایەنە شیعەکان رازین بەو پشکەی کورد کە لە بودجەدا دیاریکراوە و وتووشیانە لە هەوڵدان لەوبارەیەوە لایەنەکانی دیکە قەناعەت پێبهێنن.
جەمال کۆچەر بە SNNی راگەیاند: “تا ئێستا رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە”.
وتیشی: شیعەکان بوونەتە دوو بەرە، بەرەیەکیان رازین بەوەی لە رەشنوسەکەدا هاتووە، بەڵام بەشێکی دیکە داوایانکردووە هەرێم هەموو نەوتەکەی رادەستبکات”.
هەروەها روونیکردەوە: “شیعەکان داوایانکردووە دەرفەتیان پێبدرێت کە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە کۆببنەوە بۆ ئەوەی قایلیان بکەن بە پشکی کورد کە لە رەشنووسی بودجە دیاریکراوە”.
دەشڵێت: “بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لایەنە شیعەکان وەڵاممان بدەنەوە لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان.
لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021ـی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان رێژەی 12.67%ـی بودجە پێکدەهێنێت، بەڵام دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی فیدراڵیهکان تهسلیم بکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سبەی میسی هەمووان شۆک دەکات
2020-12-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17