ئەمریکا داوا لە تورکیا و روسیا دەکات لیبیا چۆڵبکەن

0
239

SNN

بریکاری باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وڵاتەکەی داوا لە تورکیا و ڕوسیا دەکات دەستبەجێ هێزەکانیان لە لیبیا بکشێننەوە، چ هێزە سەربازییەکانی خۆیان بێت یان بەکرێگیراوەکانیان بن.

ریچارد مێڵز  لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی “داوا لە هەموو لایەنە دەرەکیـیەکان دەکەین، لەوانە ڕوسیا و تورکیا و ئیمارات، ڕێز لە سەروەری لیبیا بگرن و دەستبەجێ کۆتایی بهێنن بە دەستێوەردانیان لە لیبیا”.

وتیشی: “بەپـێی ئەو ڕێکەوتننامەی ئاگربەستەی لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو واژوکراوە، داوا لە تورکیا و ڕوسیا دەکەین دەستبەجێ هێزەکانیان لەو وڵاتە بکشێننەوە لەگەڵ بەکرێگیراوە بیانیـیەکانی چەکداریان کردوون و کۆمەکیان دەکەن.”

بەپـێی رێککەوتننامەیەکی 23 ی مانگی دەی ساڵی ڕابردووی نێوان لایەنە بە شەڕهاتووەکانی لیبیا، دەبێت هەموو هێزە بیانیـیەکان و بەکرێگیراوەکانیان لە ماوەی 3 مانگدا بکشێنەوە، واتە هەتا 23 ی ئەم مانگە، بەڵام هێشتا هیچ کام لە هێزە بەکرێگراوەکان نەکشاونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this