بەغدا.. تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە هەوڵی داوە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵبێت

0
181

SNN

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەغدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند “تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە هەوڵی داوە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵبێت”.

لە بەیاننامەیەکدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە راشیگەیاندووە “تۆمەتبارەکە بکوژی کارمەندێکی پۆلیسە و ویستوێتی بەرەو شارەکانی هەرێمی کوردستان را بکات”.

دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دوای ئەوە هات بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان پێشتر رایگەیاندبوو “کارمەندێکیان لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this