ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی عێراق ئامادە بێت بۆ دەنگدان

0
490

SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت: “جگە لە پشکی هەرێمی کوردستان، هەموو بڕگە و بابەتەکانی دیکەی ناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 تەواو بوون”.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ SNN رایگەیاند، بەربەستەکانی بەردەم وردبینی بودجەی گشتی وڵات تەواوکراوە، تەنیا پشکی هەرێمی کوردستان نەبێت، بۆیە پڕۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان لەسەری هەفتەی داهاتوو ئامادە دەبێت و ئەگەری هەیە دەنگی لەسەر بدرێت.

وتیشی: “شەممە و یەکشەممە باسی بابەتی گفتوگۆکان دەکرێتەوە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و رەنگە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئامادە بێت بۆ دەنگدان”.

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، چاوەڕێی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی دەکەن، بۆ ئەوەی رێکبکەون لەسەر تێپەڕاندنی و پشکی هەرێمی کوردستان دیاریبکەن.

رۆژی 09-01-2021، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەکە کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ساڵی 2021.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ـی عێراقدا 13 ترلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینار دەبێت. پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ژمارەی دانیشتووانی دیاری دەکرێت.

لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا، پشکی هەرێمی کوردستان رێژەی 12،67٪ی بودجە پێکدێنێت، بەڵام دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغدا بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this