ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان کردەوە

0
327

SNN

ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی نوێی لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردەوە و تەواوی پێداویستییە لۆجیستی و کەرەستە سەربازییەکانی بۆ گواستەوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: 10 ئۆتۆمبێل سەربازانی ئەمریکییان گواستووەتەوە بۆ شاری مالیکیەی سەر بە حەسەکە بەمەبەستی کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییە.

ئەمەش بە چەند رۆژێک دێت لەدوای لێدوانێکی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019ەوە ئەمریکا هێزی رەوانەی ئەو ناوچانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات کە کێڵگەی نەوتییان تێدایە بە مەبەستی هاوکاریکردنی هەسەدە لە پاراستنی ئەو کێڵگە نەوتییانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this