ساڵی رابردوو نزیکەی چوار هەزار کۆچبەری عێراقی لە تورکیا دەستگیرکراون

SNN
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بڵاویکردەوە ساڵی رابردوو 282 کۆچبەر لە رێگەی کۆچ لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی چوار هەزار کۆچبەری عێراقیش دەستگیرکراون.
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: ساڵی رابردوو سێ هەزار و 836 کۆچبەری عێراقی کە لە هەوڵدابوون بگەنە ئەوروپا لە تورکیا دەستگیرکراون.
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە پشتبەستن بە ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ئاشکرای کردووە ساڵی رابردوو گرتن و کۆچی بەکۆمەڵی کۆچبەران بەرێژەی 73% کەمی کردووە.
فیدراسیۆنی پەنابەران ئاماژەی بەوەداوە دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندکردنی کەیسی پەنابەران لە تورکیا درایە دەست بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا رێژەی داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی لە تورکیا ساڵ بەساڵ کەمی کردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆرۆنا گەیشتە دارودەستەکەی ئەردۆغان
2020-11-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17