داوا دەکرێت سعوودیە بەشداری رێککەوتنی ناوەکی ئێران بکات

0
225

SNN

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوا دەکات وڵاتە زلهێزەکانی ناوچەکە بەشداری لە هەر دانوستانێکدا بکەن کە مەبەستلێی گەیشتنبێت بە رێککەوتنێکی ناوەکی لەگەڵ ئێران لە نێویشیاندا سعوودیە.

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیەی سعودی وتی: “نابێت هەمان هەڵەی ساڵی 2015 دووبارە بکەینەوە کە وڵاتە زلهێزەکانی ناوچەکە بەشداری پێنەکرا لە رێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران”.

وتیشی: “هێشتا ئەو کاتەی کە بەردەستە بۆ رێگریکردن لە ئێران لە چەکی ناوەکی بەدەستبهێنێت زۆر کورتە”.

لەدوای ئەوەی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستنیشانکرا ماوەی چەند رۆژێکە بە گەرمی باس لە رێککەوتنی ناوەکی ئێران دەکرێت، لەکاتێکدا کە بایدن خوازیارە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتن و رۆبێرت ماڵی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێرانی دەستنیشانکردووە کە بە ئەندازیاری رێککەوتنی ناوەکی ئێران دادەنرێت و دانوستانکاری رێککەوتنەکە بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this