چانسی سەرکەوتنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ئاشکرادەکرێت

0
210

SNN

 توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە کاریگەری ڤاكسینی فایزه‌ر و مۆدێرنا بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە کۆرۆنا دەگاتە 99%.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل به‌دواداچوونی بۆ ته‌ندروستی و تووشبوونه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ كردووه‌، كه‌ ڤاكسینه‌كه‌یان لێ دراوه‌ و رایدەگەیەنێت، چانسی سەرکەوتنی ئەو دوو جۆرەی ڤاکسینەکە 99%یە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای دەرمانسازی و کەرەستەی تەندروستی ئەمەریکایی جۆنسن & جۆنسن پاش تاقیکردنەوە جیهانییەکانی دەڵێت ئەو ڤاکسینەی کە دژ بە کۆرۆنا بەرهەمی هێناوە 66% کاریگەریی هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکە.

کۆمپانیاکە دەڵێت لەو 44 هەزار کەسەی کە لە تاقیکردنەوەکانی ئەمەریکا، ئافریکای باشوور و برازیل بەشدارییان کردووە و دەرزییەکەیان لێدراوە کەسیان گیانیان لەدەستنەداوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمەریکا قایل بووە بە کڕینی 100 ملیۆن بەشی ڤاکسینەکە و بژاردەی ئەوەش هەیە لە داهاتوودا 200 ملیۆن بکڕێت.

ڤاکسینەکەی جۆنسن & جۆنسن چوارەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنایە پەسەند بکرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this