بۆ یەکەمجار وردەکاریی ئۆپراسیۆنێکی ئیسرائیلی بۆ سەر فەیلەقی قودس ئاشکرا کرا

0
611

SNN

بۆ یەکەمجار سایتی INTELLI TIMES ی ئیسرائیلی وردەکاریی هێرشێکی هەواڵگریی نهێنی بڵاودەکاتەوە کە بارەگای (یەکەی 840)ی فەیلەقی قودسی ئێرانی کردووەتە ئامانج لە شاری دیمەشقی پێتەختی سوریا.

سایتەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو “ئۆپراسیۆنەکە لەناو جەرگەی گەڕەکی کەفەرسووسە ئەنجامدراوە لە دووریی 500 مەتر لە باڵیۆزخانەی ئێرانەوە”.

بارەگای یەکەی 840 لەلایەن لیوا جەواد جەعفەریی بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی فەیلەقی قودسەوە سەرپەرشتیی دەکرێت لەناو خاکی سوریادا.

سایتە ئیسرائیلییەکە کە تایبەتە بە بابەتی هەواڵگریی، روونیکردووەتەوە کە ئۆپراسیۆنەکە لە هامان شوێندا ئەنجامدراوە کە عیماد مەغنییە یەکێک سەرکردە باڵاکانی حیزبوڵا ساڵی 2008 تیایدا کوژرا.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا کە بەکرێگیراو و سیخوڕی ناوخۆیی سوریی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل کار دەکەن، هەڵدەکوتنە سەر ئەندامانی ناو بارەگاکە و بە راستەوخۆ ئیفادەیان لێ وەردەگرن لەژێر هەڕەشەی چەکدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this