عێراق و ئێران له كێڵگهیهكى نه‌وتى هاوبه‌شدا ده‌ستبه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى “ئهویك”ى ئێران رایگه‌یاند: له كێڵگه‌ى نه‌وتى “ئازار” كه هاوبه‌شه له‌نێوان عێراق و ئێران ده‌ستیان به كاركردن كردووه، ده‌شڵێت: “رۆژانه 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مى ده‌بێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه غوڵامڕه‌زا مهنوچههرى، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى “ئهویك” تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له ئێران رایگه‌یاند: “ده‌ستمانكردووه به وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ى نه‌وتى ئازار كه ده‌كه‌وێته باشوورى ئێران و هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ عێراق، تواناى به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و 60 ملیۆن پێ سێجا غازى سروشتى هه‌یه و له ڕێگه‌ى دوو بۆرییه‌وه به درێژاى 350 كم ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت”.
وتیشى: “97%ى سه‌رجه‌م كاره‌كانى كێڵگه‌كه ته‌واوبوون، به زووترین كات كێڵگه‌كه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى “ئهویك” له‌باره‌ى داهاتى كێڵگه‌كه‌وه ئاشكرایده‌كات: “له توانایدا هه‌یه له ماوه‌ى 20 ساڵدا داهاتى بگه‌یه‌نرێته 15 ملیار دۆلار، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى قازانجكردن له به‌رهه‌مى پترۆكیمیاییهكهى به رێژه‌ى 500 ملیۆن دۆلار”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ دووبارە داوای پشكنینی بایدن دەكات
2020-09-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17