دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا زانیاری مەترسیدار لەبارەی رۆژێک پێش هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس ئاشکرا دەکات

0
628

SNN

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت “رۆژێک پێش هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس کە 6ی ئەم مانگە بوو، دوو بۆمبی چێنراو لە نزیک بارەگای دوو حزبە سەرەکییەکە (دیموکرات و کۆماری)یەکان دانراون”.

نووسینگەی ئێف بی ئای خەڵاتێکی 100 هەزار دۆلاریی داناوە بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر ئەو کەسانەی هەستاون بە دانانی ئەو بۆمبانە و وردەکاریی لەبارەی گومانلێکراوەکانیش بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی ئەو پۆستەرانەی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئامادەی کردوون، بۆمبەکان لەنێوان کاتژمێر 7:30 بۆ 8:30 خولەکی ئێوارە واتە لە 5ی مانگ رۆژێک پێش هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس دانراون.

ئێف بی ئای پێڵاوەکانی گومانبارەکەشی ناسیوەتەوە کە لە جۆری Nike Air Max Speed ​​Turf ە و رەنگەکەی زەرد و رەش و خۆڵەمێشییە.

رۆژی 6ی ئەم مانگە لەکاتی دانیشتنەکانی کۆنگرێس بۆ داننان بەسەرکەوتنی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا دوای کۆبونەوە و گوێگرتن لەوتارێکی ترەمپ، لایەنگرانی هێرشیانکردە سەر بینای کۆنگرێس و بەهۆیەوە دانیشتنەکان راگیران، دواتر پۆلیس گیانلەدەستدانی چوار کەس و دەستگیرکردنی 52 کەسی دیکەی راگەیاند.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this