ئیمزا دژی کازمی کۆدەکرێتەوە کە لە بڕیاری دوورخستنەوەی فەرماندە ئەمنییەکان پاشگەز بێتەوە

0
545
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ زیقار | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران

SNN

پەرلەمانتارێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “خەریکی کۆکردنەوەی ئیمزان بە مەبەستی پەشیمانکردنەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوورخستنەوەی چەند فەرماندەیەکی ئەمنیی”.

گاتع ریکابی ئاشکرایکردووە “لەکاتی بانگهێشتکردنی فەرماندە دوورخراوەکانی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا، فەرماندەی پۆلیسی ئیتیحادی و چەند فەرماندەیەکی دیکە، بە روونیی گفتوگۆ کراوە”.

وتیشی: “لابردن و دوورخستنەوەی ئەو ئەفسەرانە لە شوێنەکانی خۆیان، بڕیارێک بووە لە شوێنی خۆیدا نییە و ناحەقییەکە بەرامبەر بەوان کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد جووڵەیەک هەیە لە ناو پەرلەمان، بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ناچار کردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بڕیاری بەخشین و دوورخستنەوەی ئەو فەرماندە ئەمنییانە و گێڕانەوەیان بۆ سەر کاری پێشووی خۆیان.

رۆژی 21ی ئەم مانگە دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەرانی شاری بەغدا روویاندا، بەهۆیەوە 32 کەس کوژران و 110 دیکە برینداربوون.

رۆژێک دوای تەقینەوەکان داعش لە تەلەگرام بەرپرسیاریێتی خۆی لە تەقینەوەکان راگەیاند.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this