جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدا

0
363
لۆگۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN

SNN

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدرا و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، ئەجێندانی کۆبوونەوەکە زیاتر پەیوەستبوو بە پرسە رێکخراوەییەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان.

دلێر وتیشی” بەشێکی دیاری کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە دۆخی سیاسی عێراق و ئابووری رەنگدانەوەی ئەو دۆخە لەسەر هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی هەنگاوەکانی رێککەوتنامەی هەرێم و بەغدا، بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران، ئێمە هەڵوسێتمان نەگۆڕە و لەگەڵ رێککەوتنی هەولێر و بەغداین.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە هەرێمی کوردستان رەچاوی ئەگەری دووەمیش بکات لەگەڵ بەغدا ئەویش رێکنەکەوتنە، پێویستمان بەوەیە چاکسازی ریشەی بکەین لە هەرێمی کوردستان.

دلێر عەبدولخالق ئەوەشی روونکردنەوە، لای هەمووان ئاشکرایە کە لە چەند رۆژی رابردوو سێ لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنمان دەستلەکارکێشانەوەیان خۆیان راگەیاند بۆیە دواتر بڕیاردرا بەزووترین کات ئەو پۆستە بەتاڵانە پڕبکەینەوە، سەرجەم ئۆرگانەکانی دیکەی بزووتنەوەی گۆران پێویستە پابەندی ستراتیژی سیاسی بزووتنەوەی گۆران بن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this