پێش تەواوبوونی وادە درێژکراوەکەی، کۆبوونەوەیەکی چڕ لەسەر تێپەڕاندنی بودجە ئەنجامدەدرێت

0
405

SNN

عوسمان کەریم ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: شاندەکەی هەرێم کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە بەغدابوون، وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان دایەوە، ئێستا تەنیا دەنگدان ماوە لەسەری لە پەرلەمانی عێراق.

عوسمان بە “بغداد الیوم”ی راگەیاند: پێدەچێت سبەی وەفدێکی نوێ لە هەێمەوە بگاتەوە بەغدا، بۆ ئەوەی دواین کۆبوونەوە لە نێوان بەغدا و هەرێم بکرێت و بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژەیاسای 2021ی عێراق جێگە بکرێتەوە، هەروەها لە رێگەی هونەرییەوە هەرێم و بەغدا رێککەوتن لەسەر ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەگەڵ نیوەی داهاتی نانەوتی.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتی ئێستادا شاندی باڵا و لیژنەی دارایی لە میوانخانەی ئەنجوومەنی وەزیران چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ لێکدانەوەی تەواوی ئەگەرەکانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021، پێش ئەوەی بچێتە پەرلەمان، لای خۆشیانەوە کوتلە سیاسییەکانی عێراق لەسەر ئەوە کۆکن لە پەرلەماندا پرۆژەیاسایی بودجە بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕێنن، بۆیە کۆبوونەوەی چەند رۆژی داهاتووی هەرێم و ناوەند وەک دوای چانس دەبێت بۆ کورد، گەر نا پرۆژە یاساکە دەچێتە پەرلەمان و بەزۆرینەی دەنگ بەبێ پشکی کورد تێدەپەرێنرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this