بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە لە سەمونخانەیەک 26 کەس برینداربوون

0
1747

SNN

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غاز له‌یه‌كێك له‌ سەمونخانەكان پارێزگای دیوانییە 26 کەس برینداربوون.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند :26 برینداری ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غاز له‌قه‌زای حه‌مزه‌ی رۆژئاوای دیوانیه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیوانیه‌ ئاماژەی بەوەکرد، ژماره‌یه‌ك له‌ بریندارانی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵه‌كه‌ بارودۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بوتڵه‌ غازه‌ نه‌زانراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this