راوێژکاری کازمی بۆ هەڵبژاردنەکان، شێوازی کارکردنی چاودێرانی بیانی لە عێراق ئاشکرادەکات

0
127

SNN

عەبدولهادی هینداوی راوێژکاری مستەفا کازمی بۆ کاروباری هەڵبژاردن ئاماژە بە کاری چاودێرەکانی بیانی لە هەڵبژادن دەکات و دەڵێت سەرجەم لیژنەکانی چاودێری سێ جۆریان کە سەرجەمیان چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن.

هینداوی بە ئاژانسی (واع)ی راگەیاند: چاودێرانی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهاندا بوونی هەیە، لەلایەن نەوەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێن، چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی و بڕیاریدان نییە، بەڵکو تەنیا چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان و بەرزکردنەوەی راپۆرتە بۆ نەتەوە یەگرتووەکان.

هینداوی لە درێژەی قسەکانیدا وتی” سێ جۆر چاودێری بوونی هەیە، یەکەمان چاودێری ناوخۆیی کۆمەڵێک رێکخراوی سەربەخۆیە لە عێراقدا، دووەمیان چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکانە و سنووردارە، سێیەمیان چاودێرانی حزیبە عێراقییەکانە کە دەیانێرنە بنکەکانەوە لەکاتی هەڵبژاردنەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاودێری وڵاتانی ئەوروپی و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بۆ عێراق زۆر گرنگە تا دووبارە بتوانین روویەکی دیموکراسی جوانی عێراق پیشانی وڵاتانی رۆژئاوا بدەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this