دوو هۆکار بووەتە هۆی دواکەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق

0
311

SNN

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق چاوەڕوانی وەڵامی هەندێک لایەن دەکات کە باگاتە دەستی لیژنەی دارایی لەگەڵ رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا پێش دەنگدان لەسەری لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

کۆچەر راشیگەیاند: ئەو چاکسازییانەی کە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراقدا ئەنجامدراوە توانیویەتی پارەیەکی باش بۆ بودجەی گشتی بگەرێنێتەوە، دەربارەی ئەم چاکسازیانەش ئەوەی روونکردەوە کە حکومەت بەم رێکارانە دەتوانێت پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق تێپەڕێنیت.

روونیشیکردەوە: لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ یەکەمجارە دەچێتە قوڵای پرۆژەیاسای بودجەوە و توانای ئەوەشی هەیە کە چاکسازی بکات و ئەوانەی کە نا پێویست لە بودجەکە دوریان بخاتەوە، وردبینی لە بودجەی 2021، تا سێ رۆژی دیکە بەردەوامدەبێت، بۆ ئەوەی خەرجی تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەت بزانین پێش دەنگدان لەسەری لە پەرلەمان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندی هەرێم بڕواتەوە بەغدا و بۆ دواین جار کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی بەغدا بکات و قایلیان بکات تا بودجەی هەرێم لە یاساکەدا جێگە بکەنەوە و پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 بدرێت و بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕێنرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this