“هاووڵاتییه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كان تۆمار ده‌كات”

د. دڵشاد محه‌مه‌د، هاووڵاتى له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
هاووڵاتییه‌كى شارى سلێمانى سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره‌كان تۆمارده‌كات و ده‌ڵێت: “له‌پاى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌میان به‌بێ جیاوازى تواناى ئه‌وه‌یان نییه به‌ڵێنه‌كانیان ببنه سه‌ر و هاوشێوه‌ى رۆژنامه‌نووس كارده‌كه‌ن نه‌وه‌ك په‌رله‌مانتار سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌م”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هاووڵاتییه‌كى شارى سلێمانى به‌ناوى د. دڵشاد محه‌مه‌د، له‌به‌رده‌م دادگاى سلێمانى پاش تۆماركردنى سكاڵا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ له دادگاى سلێمانى سكاڵاى یاساییم تۆماركرد له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى ئێستا و ئه‌وانه‌شى كه خانه‌نشینبوون”.
له‌باره‌ى هۆكارى تۆماركردنى سكاڵاكهیهوه ئه‌و هاووڵاتییه وتى: “به‌داخه‌وه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌بێ جیاوازى تواناى ئه‌وه‌یان نه‌بووه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه به هاووڵاتییانیانداوه جێبه‌جێى بكه‌ن، له‌لایه‌كى تریشه‌وه له ئێستادا پیشه‌ى په‌رله‌مانتارى له‌گه‌ڵ پیشه‌ى رۆژنامه‌نووسى تێكه‌ڵبووه، چونكه به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كانمان وه‌ك رۆژنامه‌نووس رۆڵدهبیننن، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له‌برى یاسادانان و به‌دواداچوون په‌رله‌مانتاران كێشه بگه‌یه‌نن ئه‌وه ئێمه چه‌ندین رۆژنامه‌نووسى باشمان هه‌یه كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “من ئه‌مڕۆ له دادگا سكاڵاكه‌م تۆماركرد و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌م پێشكه‌شى دادگا كرد، له قۆناغى داهاتوودا به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكه‌م ده‌كه‌م و پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ راى گشتى تۆمارده‌كه‌م”.
ئه‌و هاووڵاتییه ره‌خنه‌ى زیاترى له ئه‌داى په‌رله‌مانتارانى كوردستان گرت و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “په‌رله‌مانتاره‌كانمان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان نه‌یانتوانیووه به‌ڵێن و كارنامه‌كه‌یان كه به ده‌نگده‌ره‌كانیان وت له‌كاتى بانگه‌شه‌دا ببه‌نه سه‌ر، من پێموایه خولى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێته شوێنى خانمه مۆدێله‌كان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات
2020-10-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17