لە رێگەی وزەی خۆرەوە هەرێمی کوردستان 75 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت

کۆبوونەوەی وەزارەتی کارەبا
SNN
ئهمڕۆ یهكشهممه، بەمەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی پرۆژەكان، كەمال محهمهد، وەزیری كارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی وەزارەتی كارهبای كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكار و راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوون، جەخت لەسەر گرنگترین ئەو پرۆژانە كرا كە سەرقاڵی جێبەجێكردنین، بەتایبەت لەبواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا.
له کۆبوونەوەکەدا سهرنج خرایه سهر جێبەجێكردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی وزەی خۆرەوە كە لەرێگەی وەبەرهێنانەوە بڕی 75 مێگاوات جێبەجێ دەكرێت. سەبارەت بە پێوەری زیرەكیش وەزیری كارەبا تەئكیدی لەخێرا جێبەجێكردنی پرۆژەكە كردەوە، كه بەتەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش باشتر كۆنتڕۆڵی دابەشكردنی كارەبا و كەمكردنەوەی سەرپێچییەكان دەكرێت و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی كارەبایە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەسەرجەم ئەو وێستگانەی گۆڕینی كارەبا كرا، كە ئەمساڵ بەشێكی زۆری لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و وەزیری كارەبا داوای كرد لە ئێستاوە كار بۆ بەستنەوەی سەرجەم ئەو وێستگانە بە تۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە بكرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17